بەرەی توركمانی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووک ڕەت دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانیی عێراقی، رایگەیاند: ھێزەكانی پێشمەرگە نیازیان ھەیە بە پاڵپشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بگەڕێنەوە شاری كەركووک، بەرەی توركمانی بەھەموو شێوەیێک ئەو ھەنگاوە ڕەت دەكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە ھێزێكی ھاوبەش لە پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان پێكبھێنرێت بە ئامانجی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووک".

سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی، ئەرشەد ساڵحی جەختی لەوە كردەوە، كە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووک، كێشە بۆ شارەكە دروست دەكات ‌و رایگەیاند: "بەرەی توركمانی بانگ لە لایەنە نیشتمانی، ھەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەكات و بە ھەموو لایێک دەڵێت كە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووک و ناوچە جێناكۆكان، كێشەی گەورە بۆ شارەكە دروست دەكات".

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16063

Your Comment

You are replying to: .
captcha