بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی لە راگەیەنراوەکەیدا، داوا له هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وه‌ک ئه‌ركی له پێشینه‌ییان، پاراستنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له ناوچه جێناكۆكه‌كان و به تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركووک بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هەروەها هاتووە: به داخه‌وه ماوه‌یێكه جموجۆڵی چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان به گشتی و سنووری پارێزگای كه‌ركووک به تایبه‌تی له زیادبوون دایه بۆ نموونه په‌لاماری ئه‌م دواییانه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندنشینانی كاكه‌یی و گونده‌كانی هه‌فته‌غار له سنووری قه‌زای داقووق.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به پێویستی ده‌زانین بۆ هه‌موو لایێک رابگه‌یه‌نین؛ كه ئه‌منیه‌ت و كه‌رامه‌ت و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان هێڵی سووره و نابێت بكرێته قوربانیی ململانێی سیاسی و تاییفی و نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌ر بۆیه داوا له هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، وه‌ک ئه‌ركی له پێشینه‌ییان؛ پاراستنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له ناوچه جێناكۆكه‌كان و به تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركووک بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان و له چوارچێوه‌یه‌دا دوور له ناكۆكی سیاسی، پلانی ئه‌منی هاوبه‌ش به به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخی ئه‌منی ئه‌م ناوچانه دابڕێژن.
له كۆتاییدا رایده‌گه‌یێنین: پێویسته هه‌ر دوو لایه‌نی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كان و پارێزگای كه‌ركووک بكه‌ن.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment