برازایێكی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتاری توركیا

به‌شی تورکیا- برازایێكی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر ئۆجه‌لان برازای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان وه‌ک نوێنه‌ری شاری ڕۆحای تورکیا -كه‌ ژماره‌ 1ی لیستی هه‌ده‌په‌ بو‌و- له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی توركیا ده‌نگی پێویستی هێنا و بو‌و به‌ په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته‌.

عومه‌ر ئۆجه‌لان كوڕی محه‌مه‌د ئۆجه‌لانی برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه ‌و له‌ ساڵی 1976 له‌دایک بوووه‌ و پێشتر هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ماردین بوو‌وه‌.

عومه‌ر ئۆجه‌لان جگه‌ له‌ كاری سیاسی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌کێک بوووه‌ له‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ دیاره‌كانی توركیا و زۆرترین ڕووداوه‌کانی تورکیای ڕووماڵ کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16059

Your Comment

You are replying to: .
captcha