پێشانگایێکی تایبه‌ت به‌ پیر شالیار له‌ سلێمانی کرایه‌وه‌

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێی سلێمانیدا پێشانگایێكی وێنه‌یی بۆ تابلۆكانی حه‌مه‌عومه‌ر كرایه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نیشاندانی مه‌راسیمێكی كۆنی كورده‌واری.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یران پیشانگایێکی تایبه‌ت به‌ پیرشالیار و مه‌راسیمی کۆنی کورده‌واری کرایه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ حه‌مه‌ عومه‌ری فۆتۆگرافه‌ر له‌ لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مه‌ چواره‌مین پێشانگای تایبه‌تی منه‌ و له‌ 20 تابلۆ پێكدێت و ئه‌م تابلۆیانه‌ گوزارشت له‌ مه‌راسیمی پیرشالیار ده‌كات كه‌ له‌ هه‌ورامانی ته‌ختی ئێران ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ناوبراو وتیشی: مه‌به‌ست له‌م پێشانگایه‌ ناساندنی ئه‌و مه‌راسیمه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین مه‌راسیمه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌زاره‌ها ساڵه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و منیش هه‌وڵم داوه‌ له‌ رێگه‌ی تابلۆكانمه‌وه‌ به‌ خه‌ڵكی بناسێنم.

فۆتۆگرافه‌ر حه‌مه‌ عومه‌ر ڕاشی‌گه‌یاند: كاری هه‌موو وێنه‌گرێک كه‌ له‌ بواری ڕۆژنامه‌نووسی و دۆكۆمێنتاریدا كار ده‌كات بێگومان میژوونووسینه‌وه‌یه‌، گه‌لی كورد له‌ ڕووی مێژوویییه‌وه‌ خۆی مێژووی خۆی نه‌نووسیوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكوو بێگانه‌ و خه‌ڵكی‌تر تۆماری كردوووه‌، هیوادارم بتوانین به‌ هه‌موو فۆتۆگرافه‌ره‌كانی‌تر مێژووی خۆمان بنووسینه‌وه‌. ‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16049

Your Comment

You are replying to: .
captcha