درێژترین پردی شووشه‌یی له‌ چین كرایه‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- له‌ ناوچه‌ی فۆكسی شانی گه‌شتیاری له‌ وڵاتی چین درێژترین پردی شووشه‌یی كرایه‌وه‌ و گه‌شتیاران ده‌توانن به ‌سه‌ر پرده‌كه‌ پیاسه‌ بكه‌ن و چێژ له‌ هه‌وای پاک و ناوچه‌ سه‌وزایییه‌ دڵرفێنه‌كه‌ وه‌ربگرن.

کوردپرێس- دوای هه‌شت مانگ كاركردن تیایدا له‌ كۆتایدا له‌ شاری ئیكسینمی ناوچه‌ی خه‌نان له‌ ناوه‌راستی چین پردێكی بازنه‌یی كه‌ له‌ شووشه‌ دروست كراوه‌ كرایه‌وه‌ که‌ پرده‌كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی 360 مه‌تره ‌و درێژییه‌كه‌ی 30 مه‌تر له‌و چیایه‌وه‌ دووره‌ كه‌ پێوه‌ی به‌سراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م پرده‌ نوێیه‌ (9) مه‌تر له‌ پردی شووشه‌یی (كولۆرادۆ گراند كانیۆن)ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا درێژتره‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌شت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كی جیهان.

وه‌ک له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌ گه‌شتیاران به‌ سه‌ر پرده‌كه‌دا پیاسه‌ ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌یێکه‌‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وادا پیاسه‌ بكه‌ن، ڕۆیشتن له‌سه‌ر ئه‌م پرده‌ دڵێكی به‌هێز و توانای ده‌وێت چوونكه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنجڕاكێشییه‌‌كه‌ی جۆرێک له‌ ترس لای پیاده‌ڕه‌وان دروست ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16047

Your Comment

You are replying to: .
captcha