کوردپرێس:
کەناڵی تەلەڤزیۆنی "الغدیر"ی عێراق لە زاری حەنی قەدۆ ئەندامی فراکسیۆنی بەدر پەڕلەمانی عێراقەوە لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە: هەردوو هاوپەیمانیی بەدر و فەتح دژی درێژکردنەوەی ویلایەتی ئەم خولەی پەڕلەمانی عێراقن چوونکە ئەو دیاردەیە دەبێتە هۆی ئەوەی لە خولەکانی داهاتووی پەڕلەماندا ماوەی سنورداری دەستووریی تەمەنی پەڕلەمان بەهەند وەرنەگیرێت.
قەدۆ گوتیشی هەندێک لایەن داوایان کردووە تا ئەو کاتەی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کۆتاییی پێدێت تەمەنی پەڕەلمان درێژ بکرێتەوە بەڵام باشترین بژاردە بۆ پێداچوونەوە بە دەستووری عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە دەستوورییەکان پەڕلەمان و دەوڵەتی فیدراڵە.
Your Comment