ململانێ ناوخۆییەکان خاڵی لاوازی سەرەکی کوردەکانە لە عێراق و سووریا

بەشی جیهان- سەرەڕای ئەوەی ئێکۆنۆمیست باسی باشتر بوونی دۆخی کوردەکان لە عێراق و سووریا دەکات بە ڵام جەخت لەوەش دەکاتەوە کە خاڵی سەرەکی لاوازیی کوردەکان لەم دوو وڵاتەدا کێشەی ناوخۆییەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئێکۆنۆمیست لە شیکاریێکدا دۆخی کوردە لە عێراق و سووریا تاوتێ دەکات. ئەم گۆڤارە ئاماژە بەو کێشانە دەکات کە بۆ کوردەکانی عێراق پاش ڕیفراندۆم و کوردەکانی سووریا پاش داوا کردنی خۆبەڕێوەبەری و هێرشی تورکیا بۆ سەریان دەکات و بڕوای وایە کوردی عێراق و سووریا ناتوانن بیر لە کیانێکی سەربەخۆ بکەونەوە.

ئێکۆنۆمیست لە درێژەدا دەنووسێتک بۆ کوردەکانی عێراق و سووریا دەرکەوتووە کە هەنگاو هەڵێنان بۆ سەربەخۆیی مەترسیدارە و پاشهاتی خۆفناکی هەیە بۆیە ئێستا بەدوای ئاستێک لە خۆبەڕێوەبەریدان.

سەرەڕای ئەمانەش گۆڤارەکە دەنووسێت دۆخی کوردەکان لەم دوو وڵاتەدا باشتر لە دیکەی ناوچەکانی وڵاتەکەیان چوونکە کوردستانی عێراق سەقامگیریی ئابووری باشتری هەیە و کوردەکانی سووریاش سەرەڕای هەموو کێشەکانیان گەیشتوونەتە سەقامگیری.

ئێکۆنۆمیست ئاماژە دەکات بە پشتهەڵکردنی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کوردەکان لە قۆناخە هەستیارەکاندا و بە کوردی ڕاسپاردووە زۆر پشت بە وڵاتانی ڕۆژئاوا نەبەستن هەرچەند کە لە هەندێک کاتدا وەکوو سەرهەڵدانی داعش یارمەتییان داون.

ئێکۆنۆمیست بڕواشی وایە کوردەکانی عێراق و سووریا کێشەی قووڵی سیاسییان هەیە کە ئەوەش ڕێگری دەکات لە گەشەسەندنی ناوچەکەیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1604

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha