بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران گرنگییەکی تایبەتی هەیە، "کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی لەمێژینەیان هەیە."