بەپێی هەواڵی کوردرێس، بەڕێوەبەرایەتی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا راگەیەنداراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و هەبوونی فەرمانی دەستگیرکردنیان، هێزێکی هاوبەشی حەشدی شەعبی و بەشی هەواڵگری لیوای ٣٠ و یاریدەدەرێتی هەواڵگری حەشد لە نەینەوا شەش داواکراوی داعشیان دەستگیر کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، شەش ئەندامەکەی داعش لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا بوو.
پاش دەستگیرکردنیان هەر شەش ئەندامەکەی داعش بە گوێرەی یاداشتێکی فەرمی رادەستی لایەنی ئەمنی کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment