حه‌یده‌ر عه‌بادی داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات چه‌ک دابنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای له ‌پارتی كرێكارانی كوردستان كرد چه‌ک دابنێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یران حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ‌میانی پێشكه‌ش كردنی وتاری هه‌فتانه‌یدا داوای چه‌كداماڵینی له ‌سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ كرد كه‌ له ‌نێو خاكی عیراقدا بوونیان هه‌یه‌ له ‌نێویشیاندا پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌که‌که‌).

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پرسی پارێزگاری كردن له ‌سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێران، توركیا‌ و سووریا تاوتوێ كراوه ‌‌و ڕێكاریی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.

شایانی باسه‌؛ ماوه‌یێكه‌ سوپای توركیا به‌ قووڵاییی زیاتر له‌ 40 كیلۆمه‌تر سنووری خاكی عێراقی به‌زاندوووه‌‌ به ‌ناوی لێدان له‌ په‌كه‌كه‌ و به‌ ئاشكرا له ‌نێو خاكی هه‌رێم جموجووڵ‌ و چالاكی سه‌ربازیی ئه‌نجام ده‌دات و تا ئێستاش هه‌ڵوێستی عێراق جگه‌ له ‌ئیدانه ‌كردن هیچ ڕێكارێكی دیكه‌ی به‌رامبه‌ر به ‌توركیا نه‌گرتووه‌ته ‌خۆی.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16013

Your Comment

You are replying to: .
captcha