بۆ تانه‌دان له‌ چۆنێتیی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن چوار لایه‌نی ناڕازی لیژنه‌یێک پێکده‌هێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی چوار لایه‌نه‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێککه‌وتوون که‌ لیژنه‌یێکی یاسایی پێکبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی تانه‌ بده‌ن له‌و بڕیاره‌ی کۆمیسیۆن كه ‌بریارى داوه‌ ته‌نها هه‌ژمارى ده‌ستى بۆ ئه‌و سندوقانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ سكاڵاى سووریان له‌سه‌ره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێستون ئه‌حمه‌د به ‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچوو بڕیار دراوه‌ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ١٢ ئایار به ‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌ به‌ڵام به ‌پێچه‌وانه‌ى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و ده‌نگانه‌ به ‌ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه‌ كه ‌سندوقه‌كانیان سكاڵایان له‌سه‌ره‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: "تانه‌کان پێشکه‌شی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ده‌که‌ین که‌ کۆمیسیۆن به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا له‌ دادگای فیداڵیش تانه‌ ده‌ده‌ین، ئاماده‌کاریش کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌که‌ بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ کوێ ده‌کرێت و چۆن ده‌کرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16011

Your Comment

You are replying to: .
captcha