کورد نفووزی سیاسیی خۆی له‌ عێراق له‌ ده‌ست داوه‌

به‌شی جیهان- حه‌فته‌نامه‌ی ویک نووسیی: کورده‌کانی عێراق که‌ پێشتر هه‌م له‌ ناوه‌نددا نفووزیان بوووه‌ و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ش پشتیوانیان بوووه‌ له‌ کاتی به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆم ئه‌و هه‌ڤیازییانه‌یان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌فته‌نامه‌ی ویک له‌ ڕاپۆرتێکی کورت له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی ڕابردووی عێراق و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌نووسێت: گۆڕانکارییێکی زۆر ڕووی نه‌داوه‌ و هێشتاکه‌ دیموکراسی له‌و وڵاته‌ کێشه‌ی هه‌یه‌.

له‌ به‌شێکی ئه‌و ڕاپۆرته‌ ئاماژه‌ به‌ دۆخی کورده‌کان له‌و وڵاته‌ و به‌ تایبه‌ت پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم کراوه‌. حه‌فته‌نامه‌ی ویک یه‌کێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی ئێستای کورد به‌و پاشهاتانه‌ ده‌زانێت که‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ سێپتێمبێری 2017 کارتێکه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی کورد و به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر نفووزی سیاسیی ئه‌وان له‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بوووه‌.

حه‌فته‌نامه‌ی ویک ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان به‌ره‌ودوا ده‌باته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ کارتێکی به‌هێز بۆ بزاڤی کوردی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی دێته‌ ئه‌ژمار.

ئه‌و حه‌فته‌نامه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ ڕیفراندۆم پاشهاته‌یێکی نێگه‌تیڤی زۆری له‌سه‌ر دۆخی کورده‌کان بوووه‌ چوونکه‌ کورد جگه‌ له‌ له‌ده‌ستدانی که‌رکووک و کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کان کۆنتڕۆڵی هه‌ندێک ناوچه‌شی له‌ده‌ست داوه‌ که‌ پێش له‌ 2003 له‌ژێر کۆنتڕۆڵیان نه‌بوو.

ئه‌و گۆڤاره‌ ئاماژه‌ به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات و ده‌شڵێت: دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه‌ ته‌نها 43 کورسییان وه‌ده‌ست هێناوه‌ که‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ئه‌هرۆمێکی به‌هێز بۆ نفووز و ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌ به‌غدا نایێته‌ ئه‌ژمار.

حه‌فته‌نامه‌ی ویک له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات له‌ حاڵێکدا که‌ کورده‌ بێ‌هیواکان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵوێستیان له‌ به‌رانبه‌ر به‌غدا هه‌بێت دیترانیش نیسبه‌ت به‌ سیاسه‌ت که‌مته‌رخه‌م بوونه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16006

Your Comment

You are replying to: .
captcha