به‌غدا چاودێری له‌سه‌ر گومرگی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی یه‌کخستنی کاری گومرگ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدێكى باڵاى حكوومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى هه‌رێم به‌ خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوه‌ندى له‌باره‌ى یه‌كخستنى كارى گومرگى له‌ نێوان هه‌ر دوو لادا ئه‌نجامی داوه هه‌فته‌ی داهاتوو‌ وه‌فدێكى به‌غدا سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "ئه‌مه‌ دووهه‌مین دانیشتنى وه‌فدى باڵاى حكوومه‌تى عێراقه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم تایبه‌ت به‌ پرسى گومرگ‌ و پێشتر وه‌فدێک له ‌هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به ‌هه‌مان پرس سه‌ردانى به‌غداى كردبوو به‌ڵام سه‌ردانى وه‌فده‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم به‌ بۆنه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان دواخرا."

به‌رێوەبه‌رى گومرگى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ هاتنى وه‌فده‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم وتیشی: "سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فده‌كه‌ دێنه‌ هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامێكى باش."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16001

Your Comment

You are replying to: .
captcha