هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی بەرەی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان شکستی هێناوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کامل مەحموود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە توندی ڕەخنەی گرت لە نەبوونی ئیجماع لە نێوان حیزبە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان و هەروها شکست هێنانی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی بەرەیێکی ئیسلامی لە کوردستان.

کامل مەحموود لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانی لە نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی هەوڵێکە بۆ پێکهێنانی بەرەیێکی گەورەتر لە حیزبە ئیسلامییەکان کە تا ئێستا بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتن لە نێوانیاندا شکستی هێنابوو.

یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیێکی هاوبەش ڕایانگەیاند کە لەسەر ئامادەبوونیان لە هەڵبژادرنی پەرلەمانی کوردستان لە یەک لیستی هاوبەش ڕێککەوتوون، هەڵبژادرنی پەرلەمانی کوردستان لە 30ی ئەیلوول بەڕێوە دەچێت.

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە لێدوانەکەیدا لەگەڵ کوردپرێس کە دەقی ئەو گفتوگۆیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاو دەبێتەوە، لەبارەی بێ ئەنجامیی هەوڵی حیزبە ئیسلامییەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی گشتگیر وتی: هەندێک کات هەڵویستە جیاوازەکان دەبێتە لەمپەڕێک بۆ یەکگرتوویی حیزبە ئیسلامییەکان و گرینگتر لە هەموو شتێک ئەوەیە کە حیزبە ئیسلامییەکان لێکتێگەیشتنیان لە یەکتر نییە و سەرەڕای ئەوەی کە ڕێباز و ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە وەکوو پێشوو جیاوازی لە نێوانیاندایە.

کامل مەحموود لە درێژەدا جەختیشی کرد کە حیزبە ئیسالمییەکانی کوردستان ستراتێژیی و بەرنامەیان نییە و لە قۆناخی ئێستادا پێویستیان بە مودێلێکی هاوبەشی چالاکی دەربڕینی حیزبییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15988

Your Comment

You are replying to: .
captcha