له‌ 27هه‌مین خولی په‌رله‌مانی تورکیا 8 حیزبی سیاسی ئاماده‌ ده‌بن

به‌شی تورکیا- هه‌ڵبژاردنی 27هه‌مین خولی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ حاڵێکدا کۆتایی پێ دێت که‌ 5 حیزبی سیاسیی تورکیا به‌ تێپه‌ڕاندنی مه‌رجی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن فراکسیۆنیان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی تورکیا 8 حیزبی سیاسی له‌ په‌رله‌مان به‌شداری ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنی 27هه‌مین خولی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ حاڵێکدا کۆتایی پێ دێت که‌ 5 حیزبی سیاسیی تورکیا به‌ تێپه‌ڕاندنی مه‌رجی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن فراکسیۆنیان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی تورکیا 8 حیزبی سیاسی له‌ په‌رله‌مان به‌شداری ده‌که‌ن و قه‌باره‌ سیاسییه‌کانیش له‌ قه‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتیی هه‌ڵبژاردن ده‌چنه‌ په‌رله‌مان.

5 حیزبی سه‌ره‌کیی په‌ره‌له‌مانی تورکیا به‌ ڕیزه‌وه‌ پارتی داد و گه‌شه‌ 295 کورسی، پارتی کۆماریخوازی گه‌ل 146 کورسی، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان 67 کورسی، پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست 49 کورسی و پارتی باش 43 کورسیی په‌رله‌مانی تورکیایان مسۆگه‌ر کرد و بوونه‌ خاوه‌ن فراکسیۆن له‌ په‌رله‌مان و له‌ پاڵ ئه‌م پارتانه‌ش پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا به‌ 3 کورسی له‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌ل، پارتی یه‌کێتیی گه‌وره‌ی تورکیا 1 کورسی له‌ حیزبی داد و گه‌شه‌ (مسته‌فا ده‌ستیچی سه‌رۆکی حیزب) و پارتی دیموکرات به‌ 1 کورسی له‌ حیزبی باش (گوڵتنکین ئۆیسال سه‌رۆکی حیزب) له‌ په‌رله‌مانی تورکیا وه‌ک نوێنه‌رانی سێ حیزبی سیاسیی دیکه‌ ئاماده‌ ده‌بن.

که‌واته‌ پارته‌کانی به‌شدار له‌ په‌رله‌مانی تورکیا به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

پارتی داد و گه‌شه‌- پارتی کۆماریخوازی گه‌ل- پارتی دیموکراتیکی گه‌لان- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست- پارتی باش- پارتی سه‌عاده‌ت- پارتی دیموکرات و پارتی یه‌کێتیی گه‌وره‌ی تورکیا

پارته‌کانی داد و گه‌شه‌- بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و یه‌کێتیی گه‌وره‌ی تورکیا له‌ قه‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتیی کۆمار.

پارتی کۆماریخوازی گه‌ل- باش- سه‌عاده‌ت و دیموکرات له‌ قه‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتیی گه‌ل.

پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌ شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15984

Your Comment

You are replying to: .
captcha