به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایده‌گه‌یێنێت: "ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست کۆتایی پێ بێت دواتر ره‌وانه‌ی دادگای باڵا و په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ند بن و دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت ئینجا سه‌رۆک كۆمار بۆ ئهژماردنهوهی ده‌نگه‌كان به ده‌ست پێویستی به سێ مانگ هه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای ساڵی (2019).
ئه‌و په‌رله‌مانتاره کورده ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه كه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كاتێكی زۆری پێویست ده‌بێت به‌هۆی گۆرانكاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێژه‌ی كورسیی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به بۆنه‌ی ئه‌م سیناریۆیانه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه عێراق بكه‌وێته قۆناغێكی مه‌ترسیدار چوونكه هه‌ندێک له هێزه سیاسییه‌كان خاوه‌ن میلیشیای چه‌كدارن و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕكابه‌ری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بته‌قێته‌وه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment