مه‌سعود حه‌یده‌ر: سه‌ره‌تای ساڵی 2019 حكوومه‌تی نوێی عێراق پێکده‌هێنرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سعوود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: سه‌ره‌تای ساڵی 2019 حکوومه‌تی نوێی عێراق پێکده‌هێنرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست کۆتایی پێ بێت دواتر ره‌وانه‌ی دادگای باڵا و په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ند بن و دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت ئینجا سه‌رۆک كۆمار بۆ ئه‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست پێویستی به‌ سێ مانگ هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ش پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تای ساڵی (2019).

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌ ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كاتێكی زۆری پێویست ده‌بێت به‌هۆی گۆرانكاری له ‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێژه‌ی كورسیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و به‌ بۆنه‌ی ئه‌م سیناریۆیانه‌وه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ عێراق بكه‌وێته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدار چوونكه‌ هه‌ندێک له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان خاوه‌ن میلیشیای چه‌كدارن و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕكابه‌ری نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بته‌قێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15967

Your Comment

You are replying to: .
captcha