جه‌بار یاوه‌ر: هیچ هێزێكى پێشمه‌رگه‌ نه‌چووه‌ته‌ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ حه‌شد چۆلى كردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ که‌ حه‌شدی شه‌عبی چۆڵی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕای‌گه‌یاند: له ‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ئه‌مریكا و عێراقى هیچ كۆبوونه‌وه‌یێک ئه‌نجام نه‌دراوه‌ بۆ ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه ‌له ‌ئێستادا حه‌شدى شه‌عبی چۆڵی ده‌کات.

جه‌بار یاوه‌ر ڕاشی‌گه‌یاند: هیچ هێزێكمان نه‌چوووه‌ته‌ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ حه‌شد له ‌ئێستادا چۆلى كردوووه‌ و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ پێویستى به ‌فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌شى ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه ‌له ‌میدیاكان باس له ‌گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه ‌حه‌شد و هێزه‌كانى عێراقى چۆڵی ده‌که‌ن و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ به ‌ناڕاست له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات كه ‌بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه ‌له ‌دوای 16‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ‌یاخود پێشووتر له‌لایه‌ن هێزه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقیه‌وه‌ داگیر كرا.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15966

Your Comment

You are replying to: .
captcha