وەزیری هەواڵگریی ئێران: ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بە تاڵێک بەندە/ ئامادەکاری کراوە بۆ دەستپێکردنی پیتاندی یورانیۆم بە ڕێژەی سەدا 20

بەشی ئێران/ کوردی- مەحموود عەلەوی وەزیری هەواڵگریی ئێران لە میانی سەردانی خۆی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی "فۆردۆ" ڕایگەیاند ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک تەنها بە تاڵێک بەندە و ئێران ئامادەیە دەست بە پیتاندنی یورانیۆم لە ئاسی سەدا 20 بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مەحموود عەلەوی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ئێران بە ئاشکرا بە وڵاتانی ڕۆژئاواشی وتووە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەنها بە تاڵێک بەندە و هەموان پەیمان شکاندنی ئەمریکایان بینی و بۆیان سەلما کە واشەنتۆن پێبەند نییە بە هیچ بەڵێنی و پەیمانێک بۆیە ئێران ئامادەیە لە سەر پێشنیاری ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە توانای ئەتۆمیی خۆی بگەیێنێتە 190 هەزار "سوو".

عەلەوی گوتیشی ئێران هەڕەشەی دوژمنەکانی بە هیچ نازانێت و ئەو هەڕەشانە شوێندانەر نابێت لە جووڵەی ئێران و ئەگەر کێشەشمان بۆ دروست بکەن گەلی ئێران باش دەزانن چۆن تەحەمولی کێشەکان بکەن.

وەزیری هەواڵگریی ئێران بە سەردانێک گەیشتبووە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە پارێزگای قوم و پاشان وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنزیشی بەسەر کردەوە کە دەکەوێتە پارێزگای ئیسفەهان.

News Code 15952

Your Comment

You are replying to: .
captcha