کوردپرێس:
سەرچاوەکانی ئاژانسی هەواڵی سبەی لەناوچەکە رایانگەیاند: هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زۆر بەچڕی بۆردمانی چیادێل و گەروی کەوەرت و گەلی خواکورک دەکەن لە سنوری برادۆست.
هەر بەپێی هەواڵەکەی سبەی لەماوەی حەوت مانگی رابردودا کە سوپای تورکیا چوەتە ناوچەی برادۆست بەوشێوەیەی ئەمشەو بۆردومانی نەکردوە و بەهۆی ئەو بۆردومانە چڕەوە لە دەشتی هێرت و چیادێل و گوندی ناومێرگان و گوندی لێلکان ئاگرێکی گەورە لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوەتەوە و ژیانی خەڵک و گوندنشیانی ناوچەکە لەمەترسیدایە و لە سنوورەکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەقورسی دەستی پێکردووە.
Your Comment