به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی دیموكراتیکی گه‌لان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 24ی حوزه‌یران به‌ڕێوه چوو.
هه‌ده‌په له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕای‌گه‌یاندوووه سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان ده‌میرتاش پله‌ی سێیه‌می له كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا هه‌یه كه ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت ناوبراو خۆشه‌ویستی خه‌ڵكه.
هه‌ده‌په جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه كه پێویسته ده‌میرتاش ئازاد بكرێت و بگه‌ڕێته‌وه ناو خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی چوونكه به شێوه‌یێكی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساخ نه‌بوووه‌ته‌وه.
هه‌ده‌په كه 67 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه له هه‌ڵبژاردنی توركیا له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕای‌گه‌یاندوووه: ژماره‌یێكی زۆر ده‌نگیان هێناوه و هه‌ڵوێست له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕاناگه‌یێنین تا سكاڵاكان یه‌كلا نه‌كرێته‌وه.
شایانی باسه؛ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ده‌میرتاش -كه كاندیدی هه‌ده‌په بوو- زیاتر له 8%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه و پارته‌كه‌شی زیاتر له 11%ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانی توركیای به‌ده‌ست هێناوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment