بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی سەربەخۆی 8 لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند: ساختەکاریی گەورە لە هەڵبژاردنی تورکیا ئەنجام دراوە و ساختەکارییەکان ئێستاش بەردەوامە، بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکاندا کە پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دەنگێکی زۆری هەیە.
بە وتەی ڕۆژنامەکە ڕاپۆرتی ساختەکاری لە پارێزگاکانی باشووری ڕۆژئاوای تورکیا زیاترە لە هەموو هەڵبژاردنەکان. ژمارەیێک لەو ساختەکارییانە کە ڕۆژنامەی 8 باسی لێدەکات بریتین لە:
لە پارێزگای وان هەلیکۆپتەرە سەربازییەکان سندووقەکانی دەنگدان دەگوازنەوە.
لە پارێزگای دیاربەکر هێزەکانی ناسراو بە بەرگریی گوندەکان مۆڵەتیان بە ئەندامانی کومیسیۆنی هەڵبژادرنی جەهەپە نەداوە سەردانی بازنەکانی دەنگدان بکەن. ئەو کەسانە لە چوار گونددا هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە و و لە دوو گوندیشدا پرۆسەی دەنگدانیان ڕاگرتووە.
لە شاری پرسووس کە لووتکەی هەدەپە دێتە ئەژمار، دەنگێکی زۆر دروست کراوە. ژمارەیێک لە سندووقەکان پێش دەستپێکی دەنگدان، دەنگیان لێبووە.
لە ناوچەی یاقووتیە لە ئەرزڕۆم چاودێڕانی هەڵبژادرن بە زۆرەملێ لە بنکەکانی دەنگدان دەرکراون.
مهمت عەلی چلبی لە ئەندامانی ئەنجومەنی جەهەپە وتوویەتی لە 30 گوندی ڕۆحا چاودێڕانی هەڵبژادرن لە بنکەکانی دەنگدان دەرکراون.
لەو حاڵەشدا ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرنی تورکیا ڕایگەیاند: دەوڵەت بڕیاری داوە هێزی چەکدار بۆ بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگا کوردنشینەکان ڕوانە بکات و ئەو هەوڵە بۆ دابین کردنی ئاسایشی دەنگدەرانە.
شایانی باسە حیزبی داد و گەشە ئەو پەڕی هەوڵی خۆی دەدات کە هەدەپە ڕێژەی پێویستی 10لە سەد بەدەست نەیێنێت تاکوو نزیک بە 80 کورسیی ناوچە کوردنشینەکان بدرێتە ئاکپارتی و زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەر بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment