بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارک گارنو، وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی ئەو مۆڵەتە دوای ئەوە هات کە روونبووەوە هێزەکانی ئازەربایجان لە شەڕی تشرینی یەکەمی رابردووی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخدا سوودیان لە تەکنەلۆژیاکە وەرگرتووە.
وەزیری دەرەوەی کەنەدا راشیگەیاند، لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کردووە و نیگەرانیی جیدی خۆی لەبارەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای درۆنی کەنەدی لە لایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە پێ راگەیاندووە و گوتیشی، ئەوەی روویداوە لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی کەنەدا و ئەو دڵنیاییەش یەکناگرێتەوە کە ئەنقەرە لەو بارەوە پێیداون.
کۆمپانیای "هاریس تەکنەلۆجی" کۆمپانیایەکی گرنگی بواری تەکنەلۆژیە و لقێکی لە کەنەدایە. ئەو لقەی کۆمپانیاکە لە ساڵانی رابردوودا تەکنەلۆژیای گرنگی درۆنی داوەتە تورکیا، بەڵام لە ئۆکتۆبەری رابردوودا کەنەدا فرۆشتنی ئەو تەکنەلۆژیایەی راگرت، ئەوەش دوای بڵابوونەوەی هەندێک هەواڵ کە گوایە هێزەکانی ئازەربایجان لە شەڕی دژی هێزەکانی ئەرمینیادا ئەو تەکنەلۆژیایە بەکاردەهێنن. بەڵام رۆژی دووشەممە کەنەدا بڕیاریدا مۆڵەتەکانی تایبەت بە فرۆشتنی تەکنەلۆژیاکە هەڵبوەشێنێتەوە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment