به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له خوێندنگه‌ی ساففهت چه‌بی له ئوسکودار له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کانی ٢٧هه‌مین خولی په‌رله‌ماندا ده‌نگی دا.
ئه‌ردۆغان له دوای ده‌نگدانه‌که ڕایگه‌یاند: "وا دیاره که ڕێژه‌ی به‌شداری کردن باش بێت و ئه‌و زانیارییانه‌ی که له‌سه‌ر ئاستی تورکیاش به ده‌ستم گه‌یشتوون ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن."
ناوبراو وتیشی: "له ڕێگه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌وه توركیا ئامانجه‌كانی به شێوه‌یێكی به‌رز دیاری ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ئاستی شارستانییه‌تی هاوچه‌رخ."
ئه‌ردۆغان ڕاشیگه‌یاند: "پێمان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه تاكوو ئێستا كێشهیێکی ئه‌وتۆ له سه‌رتاسه‌ری توركیا ڕووی نه‌داوه."
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment