زلهێزه‌کان ناکۆکیی کورد وه‌ک ئامێر به‌کار ده‌هێنن

به‌شی جیهان- کارناسی کاروباری کورد به‌ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: زلهێزه‌کان کورد وه‌ک ئامێر به‌کار ده‌هێنن هه‌ڵبه‌ت خودی کورده‌کانن که‌ به‌ ناکۆکییه‌کانیان به‌ستێنی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌ڕه‌خسێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چۆنیه‌تیی ته‌عامولی زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ کورد که‌ هه‌میشه‌ تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت خراوه‌ته‌ پاڵیان پرسێکی گرینگی پێوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکا و ڕووسیا بوووه‌. ئه‌م ڕۆژانه‌ وێڕای ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی بێ‌لایه‌نیی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی که‌رکووک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراق و پاشه‌کشێی هێزه‌ کوردییه‌کان هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وزی ڕووسیا بۆ تورکیا به‌ مه‌به‌ستی داگیر کردنی ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین و ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ مه‌نبه‌ج گومانه‌کان له‌باره‌ی به‌کارهێنانی کورد وه‌ک ئامێر له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕووسیا و خه‌یانه‌ت به‌وان به‌ ڕاستی نزیک ده‌کاته‌وه‌.

دیلیمان عه‌بدولقادر کارناسی پرسی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوردپرێس ئه‌نجام دا و گوتی: خودی کورد ده‌زانێت که‌ زلهێزه‌کان بۆچی له‌وان وه‌ک ئامێر که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و تاوانباری سه‌ره‌کی خۆیانن.

ئه‌و کارناسی زیاتریش ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ خودی کورده‌ که‌ دیاری ده‌کات که‌ ئایا زلهێزه‌کان ده‌توانن ئه‌وان وه‌ک ئامێر به‌کار بهێنن یان نا.

ناوبراو گوتیشی: یه‌کده‌نگیی نێوان کورد (بۆ وێنه‌) له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ئارادا نییه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش زلهێزه‌کان ئه‌و هه‌له‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه‌.

دیلیمان عه‌بدولقادر له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر کورد به‌ تایبه‌ت له‌ عێراق ده‌شڵێت: سیاسه‌توانانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئه‌لترناتیڤێک له‌سه‌ر پاراستنی دۆخی ئێستا و عێراقی یه‌کپارچه‌ جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌ جیا له‌وه‌ی که‌ کورد حه‌ز به‌و بابه‌ته‌ بکات یان نا. سه‌رکرده‌ کورده‌کان نه‌یانتوانیوه‌ بیسه‌لمێنن که‌ ده‌توانن ئه‌لترناتیڤ بن. ئه‌گه‌ر کورده‌کان پێکه‌وه‌ یه‌کده‌نگ بن ئه‌مریکا پشتیوانی له‌وان ده‌کات.

دیلیمان عه‌بدولقادر له‌باره‌ی سیاسه‌تی ڕووسیا له‌ به‌رانبه‌ر کورد به‌ تایبه‌ت کوردی عێراق به‌ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ئه‌و وڵاته‌ به‌ سیاسه‌تی بێ‌لایه‌ن له‌ به‌رانبه‌ر کورد درێژه‌ ده‌دات هه‌روا که‌ له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرته‌به‌ر. به‌ بۆچوونی ڕووسیا پاراستنی عێراقی یه‌کده‌نگ و یه‌کپارچه‌ گرنگ نییه‌ به‌ڵام زاڵبوون و کۆنتڕۆڵ کردنی نه‌وت و گاز گرینگایه‌تییێکی زۆری هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15899

Your Comment

You are replying to: .
captcha