٢٤ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٤:٢٦
بیناڵی یێڵدرم له‌ ئیزمیر ده‌نگی دا

به‌شی تورکیا- بیناڵی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ خوێندنگه‌ی به‌هار یێڵدرم له‌ شارۆچکه‌ی قه‌ره‌باغڵاری سه‌ر به‌ پارێزگای ئیزمیر ده‌نگی دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یێڵدرم له‌ کاتی دانگدانه‌که‌دا پێشوازی لێکرا و له‌ وته‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: "پیرۆز بێت له‌ نیشتمان و گه‌ل."

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یران ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان له‌ سه‌رتاسه‌ری تورکیا کرانه‌وه‌ به‌ ڕووی ده‌نگده‌راندا و ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک و په‌رله‌مانى تورکیا ده‌ستی پێکرد.

ئه‌مڕۆ دوو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ یه‌که‌م جاریشه‌ له‌ مێژووی تورکیا هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تى و په‌رله‌مان پێکه‌وه‌ و له‌ یه‌ک ڕۆژدا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیادا له‌ کۆى نزیکه‌ى ٨٢ ملیۆن هاووڵاتیى ئه‌و وڵاته‌ نزیکه‌ى ٦٠ ملیۆن که‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ که‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار و هه‌ڵبژاردنى ٦٠٠ ئه‌ندام بۆ په‌رله‌مانى تورکیا.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15893

Your Comment

You are replying to: .
captcha