بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم، له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "له دوای ئۆپه‌راسیۆنێکی چه‌ند مانگی، هێزه ئه‌منییه‌کانمان سه‌رکه‌وتوانه پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان له هه‌ولێر پووچه‌ڵ کرده‌وه، که له سووریاوه پیلانه‌که ڕێکخراوه و ئاراسته‌کراوه، ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه که سه‌ر به ڕێکخراوی داعشن، ئێستا ده‌ستگیرکراون و له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به پێی زانیاریی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانمان، داعش له کامپی (الهول)ه‌وه ئه‌م پیلانه‌یان داڕشتووه، ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانییه و ده‌ریده‌خات، داعش هێشتا توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه به نایاسایی له سنووره‌کان بپه‌ڕنه‌وه.
مه‌سروور بارزانی له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت: داوا له هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌کانمان ده‌که‌م، که مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیریی ھه‌رێمی کوردستان و ده‌ره‌وه به ھه‌ند وه‌ربگرن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ده‌مه‌وێت دڵنیایی بده‌مه خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌وانی سه‌ردانی ھه‌رێم ده‌که‌ن که پارێزراو ده‌بن، ده‌زگا ئه‌منیه‌کانمان به به‌رده‌وامی کارده‌که‌ن بۆ پاراستنی هه‌موو چین و توێژ و پێکهاته‌کانی کوردستان له تیرۆر و توندوتیژی، ستایشی کار و چالاکی خێرا و ده‌ستبه‌جێی هێزه‌کانمان ده‌که‌م، پابه‌ندبوون و خۆبه‌خشیی ئه‌وان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ببین به یه‌کێک له ئارامترین ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شایانی باسە ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، ده‌ستگیرکردن و دانپێدانیانی گرووپێکی تیرۆرستیی بڵاو کرده‌وه که له دوو که‌س پێکهاتبوون و راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن حاجی عه‌بدوڵا خه‌لیفه‌ی داعشه‌وه فه‌رمانیان پێكرابو بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له شاری هه‌ولێر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment