کوردپرێس:
بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا کە ڕۆژی 4ی حوزەیران واژۆ کراوە هێزی کوردی سووریا شاری مەنبەجی باکووری ئەو وڵاتە چۆڵ دەکات و هێزی عەرەبی سەر بە تورکیا لە سەر پشتگیریی ئەمریکا لە ناوچەکەدا جێگیر دەکرێت.
حەسەن کانی چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆی کەلتووری تورکیا لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی "شین هوا"ی وتووە وەکوو مۆدیلی مەنبەج ناوچەیێکی حایل لە نێوان تورکیا و سووریا لە نێو خاکی سووریا دادەمەزرێت و هێزی عەرەبی میانەڕەوی سوننە لە جێگەی هێزی کورد لەو ناوچانەدا دەسەڵات دەگێڕێت.
ناوبراو هۆشداریشی دا ئەو هەنگاوە دەبێت هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی و تەنگەژەی زیاتر و زەمینە خۆشکەر دەبێت بۆ دابەشکرانی سووریا.
Your Comment