کوردپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی جڤات نیبشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لە سەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکەی پەڕلەمانی عێراق بە کوردپرێسی وت بڕیارەکە بڕیارێکی سەرکەوتووانە و بێ لایەنانە بوو و کاریگەریی ئیجابیی دەبێت لە سەر هەمواری سێیەمی یاساکە.
ئەو ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان گوتیشی پێشبینی دەکرێت ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان بە پێی ئیجرائاتی پێویست نزیکەی دوو حەفتە بخایەنێت.
شیاوی ئاماژەیە پێش دوو ڕۆژ دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق بڕیاری دا و بەو پێیەش هەڵوەشاندنەوەی دەنگی تایبەت پەسەند نەکرا بەڵام ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان بە پڕۆسەیێکی یاسایی و دەستووری زانرا و هەر بەو پێیەش ئەمڕۆ 23ی حوزەیران ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان بە فەرمی دەستی پێکرد.
Your Comment