قوباد تاڵە‌بانی: رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ بە‌غدا دە‌رە‌نجامی دانوستان و گفتوگۆی دوورودرێژی راشكاوانە‌‌ بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکوومەت لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حكوومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان پابە‌ند دە‌بێت بە‌و ئە‌ركانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی لە‌ یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق بۆ بە‌دە‌ستھێنانی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھاووڵاتییان.

کوردپرێس:

رۆژی دووشەممە 12ی نیسانی 2021 قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکى وەفدی دانوستاندنکارى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا.

وەفدی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سە‌رۆكایە‌تیی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کۆبوەوە بۆ خستنەڕووى ناوەرۆکى ئەو رێککەوتنەى کە وەفدەکە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامی داوە و جێگیرکراوە لە یاساى بودجەى 2021ى عێراق دا.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوە دا "ئەم رێکكە‌وتنە‌ لە دەرئە‌نجامی کۆبوونەوەکان و لێکتێگەیشتنی نێوانمان بوو کە توانیمان بە راست و دروستی زانیارییەکان بگەیێنین و زۆر بە راشکاوانە گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسەکانى تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجە و داهات و خەرجییەکان و چۆنێتیی جێگیركردنی بڕگە‌یە‌ك لە‌و یاسایە‌ كە‌ قابیلی جێبە‌جێكردن بێت".

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، "وە‌كو حکوومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانیشمان راسپاردووە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌".

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان ستایشی هەوڵەکانی وەفدی دانوستاندنکارى حکوومەتى هەرێمی کوردستانیان کردووە و داوایان کرد ئە‌و یاسایە بکەوێتە وارى جێبەجێکردنەوە.

News Code 1586

Your Comment

You are replying to: .
captcha