فاینانشیاڵ تایمز: ئه‌ردۆغان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ قوماره‌كه‌ ده‌دۆڕێنێ

به‌شی جیهان- نووسه‌رێكی ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمزی ئینگلیزی ده‌ڵێت: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی له‌ توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و قوماره‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی توركیادا ده‌یكات به ‌دۆڕانی خۆی كۆتایی پێدێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لاورا پیته‌لی نووسه‌ر له‌ رۆژنامه‌ی (فاینانشیاڵ تایمز) نووسیویه‌تی: "ئه‌ردۆغان جگه‌ له‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌رێكی به‌هێزیش هه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ كورسیی سه‌رۆكایه‌تی بۆ كاندیدی ئۆپۆزیسیۆن موحه‌ره‌م ئینجه‌ بێت."

نووسه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێ: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئابووریی توركیا به‌ره‌و خراپی ده‌چوو ئه‌ردۆغان توركیای برده‌ ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه‌ به‌ڵام به ‌گوێره‌ی ده‌زگا ڕاپرسییه‌كانی توركیا ئه‌ردۆغان زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ست ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیشدا بدۆڕێ و موحه‌ره‌م ئینجه‌ بیباته‌وه‌."

نووسه‌ر باس له‌ كێشه‌ی كورد ده‌كات له‌ توركیا به‌وه‌ی تاوه‌كوو ئێسته‌ چاره‌سه‌ر نه‌بوووه‌، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ ناو خاكی عێراق و سووریا، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای تووڕه‌ كردوووه‌ و له‌ رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش توركیا شكستی هێناوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه‌ وه‌به‌رهێنه‌ران متمانه‌یان به‌ ئاسایشی ناو‌خۆی توركیا نه‌ماوه‌ تا وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن بۆیه‌ توركیا دووچاری قه‌یرانی دارایی بوووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 24ی مانگ ده‌بێت.

لاورا پیته‌لی له‌ به‌شێكی‌تری وتاره‌كه‌یدا باس له‌ موحه‌ره‌م ئینجه‌ ده‌كات كاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی كه‌ زۆر بوێرانه‌ و به‌هێزێكی زۆر و ئاماده‌كارییێکی ته‌واوه‌وه‌ هاتوووه‌ته‌ ناو پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئه‌ردۆغان وه‌كوو كه‌سێكی بێ‌گیان ته‌نیا له‌ میتینگه‌كاندا به‌رگری له‌ خۆی ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات ئیدی له‌ شكست نزیک بوووه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15857

Your Comment

You are replying to: .
captcha