ده‌زگای ڕاپرسیی مێترۆپۆل: AKP و MHP زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن

به‌شی تورکیا- زۆربه‌ی ده‌زگا ڕاپرسییه‌كانی توركیا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 24ی حوزه‌یراندا كه‌ ته‌نها 1 ڕۆژی ماوه‌، هاوپه‌یمانی (كۆماری) له‌ نێوان ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌دا ناتوانێت زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌ ده‌ست بهێنێت و ئۆپۆزسیۆن ده‌بێته‌ زۆرینه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای ڕاپرسیی مێترۆپۆڵ له‌ توركیا له‌ تازه‌ترین راپرسیدا ئاشكرای كردوووه‌ هاوپه‌یمانی نێوان مه‌هه‌په‌ و ئاكپارتی به ‌ناوی (كۆماری) ناتوانێ له‌ كۆی 600 كورسیی په‌رله‌مانی 300 زیاتر بهێنێ به‌ڵكوو ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ خوار 300 كورسی ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی مێترۆپۆڵ ئه‌نجامی داوه‌ هاوپه‌یمانی (كۆماری) 46.2%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێ به‌مه‌ش 53.8% كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ئۆپۆزسیۆنی توركیا ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر له ‌ناو په‌رله‌مان هاوپه‌یمانی (كۆماری) زۆرینه‌ له‌ ده‌ست بدات پێویسته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێک له‌ پارته‌كاندا هاوپه‌یمانی ببه‌ستن چوونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆک كۆماریش بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بێت كورسییه‌كه‌ به ‌بێ زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌های نابێت بۆیه‌ ده‌بێت ڕوو له‌ پارتێكی ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ن بۆ هاوپه‌یمانی.

ئه‌گه‌رێكی به‌هێزیش هه‌یه به‌وه‌ی هیچ پارتێكی ئۆپۆزیسیۆن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئاكپارتیدا نه‌به‌ستێ ئه‌وكات ئه‌ردۆغان دووباره‌ توركیا ده‌باته‌وه‌ ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كه‌ ئه‌مه‌ش وه‌كوو پلانی سێیه‌می ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی لێک ده‌درێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15856

Your Comment

You are replying to: .
captcha