کوردپرێس:
ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانی باسی ڕێککەوتنێکی نێوان کۆمپانیای گەڵف کیستۆن و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: "ڕێککەوتنەکە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی کێڵگەی نەوتی شێخانە، بۆ ٥٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".
بەپێی بڵاوکراوەی ئاژانسەکە "ئەو بەرزکردنەوەیەش لە ماوەی ١٢ بۆ ١٨ مانگی داهاتوودا جێبەجێدەکرێت".
کۆمپانیاکە سەرەتا بە سەرمایەی ٩١ ملیۆن دۆلار کاری لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوتیی کێڵگەی شیکان کردووە، هەروەها ١٧٥ بۆ ٢١٥ ملیۆن دۆلاری تر خەرج دەکات بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرهەمی داواکراو.
سەرچاوە: شارپرێس
Your Comment