کوردپرێس:
هۆشیار زێباری لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیویەتی، هێشتا زنجیرەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆتایی نەهاتووە، پەرلەمان دەیەوێت دانیشتنێک بکات بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی، کە بە پێی دەستور ماوەی ٨ ڕۆژی ماوە، سەرۆکایەتی پەرلەمان و هاوپەیمانی دۆڕاو دەیەوێت داهێنانی نوێ بکات بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان تا کۆتایی ساڵ، ئەگەر ئەمەش ڕووبدات، ئەوا پێشێلکارییەکی دەستووری مەترسیدارە و کودەتایە بەسەر کۆی سیستەمی سیاسی و دیموکراسی و فیدڕاڵی.
ئەم وتانەی هۆشیار زێباری لە کاتێکدایە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٧ تەمەنی خۆی بۆ ٨ مانگ درێژکردەوە.
Your Comment