یەڵدرم دان بەبوونی بنكەی سەربازی سوپای توركیا لەهەرێم دەنێت

بیناڵی یەڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا نەیشاردۆتەوە کە لە هەرێمی کوردستان پێشڕەویی سەربازییان کردبێت و رایگەیاند، لە باكووری عێراق (هەرێمی كوردستان) 11 بنكەی سەربازیی سوپای توركیا هەیە.

کوردپرێس:

بیناڵی یەڵدرم راشیگەیاند، كە لەرێگەی ئەو بنكە سەربازییانەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لەرووبەری 400 كیلۆمەتر چوارگۆشە ئەنجام داوە و سەربازەكانی سوپای توركیا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆن.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەبارەت بەكۆتاییهاتنی ئەركی سەرۆكایەتیی وەزیران، بینالی یڵدرم رایگەیاند "من دڵخۆشترین كەسی جیهانم، هەندێك كەس بۆ وەرگرتنی كورسی هەموو كارێك دەكات، من بۆ رادەستكردنەوەی كورسی هەمان شت دەكەم".

سەبارەت بەمەنبەجیش رایگەیاندووە "لەگەڵ ئەمریكادا لەمەنبەج دەستمان بەهاریكارییێک كردووە، ئەوە پێشهاتێكی باشە، بەپێچەوانەوە رەنگ بوو رەوشێكی ئاڵۆزتر و رووبەڕووبوونەوەیێكی گەرمتر ببوایە".

سەرۆك وەزیرانی توركیا باسی لەوە كرد، كە متمانەكردن بە ئەمریكا لای رای گشتیی توركیا لە رەوشێكی خراپدایە و رایگەیاند "بەپێی لێكۆڵینەوە مەیدانییەكان كەمتر لە سەدا ٢٠ی هاووڵاتییانمان متمانە بەئەمریكا دەكەن، ئەمە رەوشێكی زۆر ترسناكە، ئەوەی پێویستە پەیوەندییەكان ئاسایی بكاتەوە، ئەمریكایە نەك ئێمە".

News Code 15835

Your Comment

You are replying to: .
captcha