کوردپرێس:
لەلێدوانیدا بۆ میدیاکانی حیزبەکەی خەسرەو گۆران سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ له دادگای فیدراڵی ده‌رچوون، به دڵی پارتی دیموكراتی كوردستانه و پارتی هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ویست كه بڕیاری له باره‌وه دراوه،و پارتی پێی وابوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان ناده‌ستوورییه بۆیه سكاڵای تۆمار كرد.
هەروەها وتوویەتی ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه، پێشبینی ده‌كه‌ین، ژماره‌ی كورسیی پارتی له نه‌ینه‌وا زیاتر بێت و ئێستا شه‌ش كورسی هه‌یه و بگاته حه‌وت كورسی،و وتی پارتی هیچ كاتێك لاری نه‌بووه له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست.
هەروەها دەڵێ پارتی ئاماده‌یه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پێشكه‌ش به‌و دادوه‌رانه بكات، كه بڕیاره له جێی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سنووری پارێزگاكانی عیراق ده‌ستبه‌كار بن.
دوێنی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵاکانی سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا و یاساکەی بەدەستوری دانا ،و هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی تایبەت و ئاوارەکان و دەرەوەی ڕەتکردەوە.
Your Comment