ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران 68 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند/ 1972 حاڵەتی مردن تۆمار کراوە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لە بارەی کۆرۆنا ڕاگەیاند و گوتی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1972 حاڵەتی نوێی تووشبوون لە ئێران تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە 68 هەزار و 192 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 22ی خاکەلێوەی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزاەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئێران کرد و ڕایگەیاند حاڵەتە نوێکانی تووشبوون ڕوو لە دابەزینە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1972 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و بەوەش کۆی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 68 هەزار و 192 حاڵەت.

جیهانپوور زیادیشی کرد لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 122 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و تا ئەم کاتە 4 هەزار و 323 هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تا ئەم کاتە 35 هەزار و 465 کەسی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستییان باشە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158320

Your Comment

You are replying to: .
captcha