کوردپرێس: وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 9 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتوی گەڕەکەکانی شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری-ن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 324 تووشبوو، لەنێویاندا 3 مردن هەیە و 126 نەخۆش چاک بوونەتەوە و ئەوانی تر هەم.ویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment