بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی پێنجشەممە مستەفا کازمی لە میانی وتەکەیدا بۆ هاووڵاتییانی عێراقی گوتی "تەنها خزمەتکاری گەلی خۆمان دەبین، دژایەتی کردنی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان ئەرکی سەرەکییمان دەبێت. ئێمە بە کردار خزمەتی گەلی خۆمان دەکەین نەک بە لێدوان".
کازمی ئاماژەی بەوەش دا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕووبەڕبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای جیهانی و پاراستنی عێراقییەکان.
گوتیشی "سوورین لەسەر ئەوەی دەبێ چەک تەنها بە دەستی دەوڵەتەوە بێت".
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ئەوەشی گوت کە کێشە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە خزمەتی ناوخۆی عێراق ناکات، عێراقیش سەر بە هیچ لایەنێکی دەرەوە نابێت، عێراق گەورەی شارستانییەتەکانی جیهانە. هەروەها سەروەریی عێراق هێڵی سوورە و سازشی لەسەر ناکەن.
کازمی هەروەها دەڵێ "راسپاردنی من تاقیکردنەوەیێکی نیشتمانیی قورس و گەورەیە، سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوەیەش تەنها ئەرکی یەک کەس نییە. جێبەجێ کردنی داواکانی هاووڵاتییانییش ئەرکی سەر شانمانە و خوێنی شەهیدەکانی خۆپیشاندانەکانیش لەبیر ناکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment