کوردپرێس:
ڕۆژی پێنچ شەممە ۹ی نیسانی ۲٠۲٠ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پەیوەندییێكی تەلەفونیی لەگەڵ مستەفا كازمی ئەنجام دا.
لەو پەیوەندییەدا هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دوای ئەوەی كۆدەنگی لە سەری دروست بوو پێشوازی خۆی لەڕاسپاردنی مستەفا كازمی پێڕاگەیاندووە بۆپێكهێنانی كابینەی نوێ لەعێراقی.
لاهور شێخ جەنگی، هیوای سەركەوتنی راسپێدراوی حكوومەتی نوێ خواست تا بەزوترین كات حكوومەتی نیشتیمانی لەعێراق پێكبهێنێت، جەختیان لەسەقامگیری سیاسی و داخوازی و مافە دەستورییەكانی گەلانی عێراق كردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment