کوردپرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ڕاسپێردرانی کازمییەوە راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا دەڵێت: "ئەم دۆخە سەخت و دژوارەی ئێٍستا، لە هەموومان دەخوازێ ناكۆكییەكانمان بەلاوە بنێین، هەرچی زووترە لەسەر میكانیزمێك بۆ پێكهێنانی حكوومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای سازانێكی ڕاستەقینە ڕێكبكەوین.
ناوبراو پێی وایە گرنگترین ئەركی حكوومەتی ئێستای عێراق ئەوە بێت ئەو قەیرانانە تێپەڕ بكات كە تێیدایە و دەشڵێت "سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕوانگەی باوەڕی بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئامادەیی بۆ كاری جددی لەو پێناوەدا، پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بە پشتیوانیی هەموو لایەنە نیشتمانییەكان زۆر بە پێویست دەزانێ.
سەرۆكی هەرێم ئەوەشی ئاشكرا كردووە "پێشوازی لە كاندیدكردنی بەڕێز مستەفا كازمی دەكەین بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەی شیعەوە. داوا لە هەموو لایەكیش دەكەین پشتیوانی بكەن تا بە زووترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكوومەت تەواو بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment