کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەممە 9ی ئەیپرێڵی 2020 پاش ئەوەی زورفی لە پێکهێنانی حکوومەت کشایەوە، سەرۆککۆماری عێراق مستەفا کازمیی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق راسپارد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی.
بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەباری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.
راسپاردنی مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دوای کشانەوەی عەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دێت لە پێکهێنانی کابینەکەی.
رۆژی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ راسپاردنی مستەفا کازمی بۆ سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەربڕی، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە پشتیوانی مستەفا کازمی بكەن تاوەکوو بە زووترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكوومەت تەواو بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment