لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق/ دەرباز محەمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەیامی کورد و سونەی عێراق لە یەکەم ڕۆژی دەست نیشان کردنی زورفی ئەوە بووە کە نابێت و ناشێت ئەوان ببن به‌ لایه‌ن، له‌ ناكۆكییه‌كانى نێوماڵى شیعه‌، بەتایبەت بۆ بابەتێکی پڕ بایەخ وھەستیاری وەکوو متمانەدان بە بەرزترین دەسەڵاتدار لە وڵات ئەوەش لە بارودۆخێکدا کە عێراق سەرەڕای ئەو قەیرانانەی تێیپەڕاندووە تووشی چەندین قەیرانی نوێ بووەتەوە.

کوردپرێس: ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ گوتارێكیدا بۆ په‌یسه‌رپرس باسی له‌وه‌كردووه‌، بەشە زۆرەکەی شیعە، بەتایبەت فراکسیۆنەکانی فەتحى ھادی عامری، بەھەموو باڵەکانیەوە، دەوڵەتی قانوونى نووری مالیکی، وەتەنییەی عەمار حەکیم، عەقد ی فالح فەیاز، كه‌ ١١٠-١١٥ كورسى په‌رله‌مانیان هه‌یه‌، بە راشکاوی دژی زورفی وەستاونەته‌وە.

ده‌شڵێت، لە بەرامبەردا، فراکسیۆنی سائیرون بێدەنگی بەواتای پشتیوانییان ھەڵبژاردووە، عه‌بادی و بەشێک لە فراکسیۆنەکەی بە ئاشکرا پشتیوانن. کە بەھەمووی لە نێوان ٧٠-٧٥ كورسییان ھەیە.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕان جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌:"لە یەکەم رۆژەوە، تا ئەمڕۆ، پەیامی کورد و ھەروه‌ھا پەیامی سوننەش ئەوەیە، نابێ و ناشێ، ئێمە ببین بە بەشێک لەململانێی نێوماڵی شیعە، بەتایبەت بۆ بابەتێکی پڕ بایەخ و ھەستیاری وەکوو متمانەدان بە بەرزترین دەسەڵاتدار لە وڵات، بەتایبەتیتر لەکاتێکدا کە وڵات، سەرەڕای قەیرانە کۆنەکانی، دووچاری چەندین قه‌یرانی نوێ بووەتەوە".

به‌بڕواى ده‌رباز محه‌مه‌د، دانوستان و چوونە وردەکاریی لەم کاتەدا، وەک ئەوە وایە کورد رازی بووبێ بەوەی ببێ بە تەرەف لە ململانێکەدا، لە کاتێکدا ستراتیژی کورد ئەوەیە، نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، کورد تا ئێستا چاوەڕوانی ماڵی شیعەیە، نەک خودی زورفی و پشتیوانەکانی،"بێگومان نە لەگەڵ بەڕێز زورفی و نە لەگەڵ ئەوانی دیکەش دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە، بەڵام دانوستان نەکراوە و وابڕوا پێدەچێ دانوستان ھەر نەکرێ".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158298

Your Comment

You are replying to: .
captcha