بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیاندوە: لە ئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمب لە باشووری پارێزگای کەرکووک، ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی فیدرال کوژراون.
وتوشیەتى : "درەنگانی شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش بۆسەیێکیان لە باشووری کەرکووک دانابوو و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی فیدرالیان کوشتووە".
باسیلەوەش کردووە کە هەر دوای پەلامارەکە، هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجام دەرانی ئەو پەلامارە لە ناوچەکەدا، ئەنجام داوە.
دوێنێ سێشەممە، سوپاى عێراق لە سنوورى پارێزگاى دیالە ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژى داعش ئەنجام دا و توانیان چوار چەکدارى ئەو رێکخراوە بکوژن.
هاوکات شەوى رابردوو، چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر ناحیەى کوڵەجۆ و لە لایەن هێزى پێشمەرگەوە تێکشکێنران و لە ئەنجامیشدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment