کوردپرێس:
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەوانەی پرسەیان داناوە بە نابەرپرسیارانە و بێ گوێدانە بڕیارەكانی قەدەغەكردنی پرسە و بونەتە ھۆی توشبونی خەڵكێكی زۆر بەڤایرۆسی كۆرۆنا".
ناوبراو ڕوونی كردووەتەوە: ئەو كەسانە سەرەڕای ماڵوێرانی بۆ خۆیان و خێزان و منداڵ و كەسوكار و ھاوشارییەكانیان تاوانێكی گەورەیان ئەنجام داوە كە سزاكەی بەندكردنە، بە گوێرەی دوو ماددەی یاسایی.
ئەو ماددە یاسایییە ڕوونی دەكاتەوە و دەڵێت "ماددەی 368 دەڵێت: ئەو كەسانەی بە ئەنقەست مەترسی دروستدەكەن لەسەر تەندروستی گشتی و بەهۆیانەوە نەخۆشیەكی مەترسیدار لەسەر ژیانی خەڵك بڵاودەكەنەوە، ئەوا سزا دەدرێن بە بەندكردن بۆ ماوەیەك لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام ئەگەر ببنەهۆی مردنی كەسێك یان لەكاركەوتنی درێژخایانی ھەر بەشێكی جەستەی ئەوا سزاكەی توندتر دەكرێت".
ئامانج رەحیم دەشڵێت ماددە یاساییەكە باس لەوەش دەكات "ئەگەر ئەو كردارانە بەئەنقەست نەبێت و ئەنجامدانی ئیھمالی و گوێپێنەدان بێت، ئەوا سزاكەی بەندكردن و غەرامەیە، بەڵام ئەگەر بەهۆی ئەو هەڵەی ئیھمالی و گوێپێنەدانەوە كە مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵك دروستكردوە كەسێك بمرێت یان توشی لەكاركەوتنی درێژخایەنی ھەر بەشێكی جەستەی بێت ئەوە حوكمی بكوژ یان ئازاردەری بەھەڵەی بەسەردا دەسەپێندرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment