34 هەزار و 109 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کراوە

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا دوایین ئامارەکانی لەبارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە تورکیا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ئەم کاتە 34 هەزار و 109 حاڵەتی تووشبوون لە تورکیا تۆمار کراوە و 725 هاووڵاتیی تورکیاش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 8ی ئەیپرێڵی 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تا ئەم کاتە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتۆتە 34 هەزار و 109 کەس و 725 هاووڵاتیی تورکیاش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

وەزیری تەندروشتیی تورکیا زیادی کرد: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 76 هاووڵاتیی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و بەوەش کۆی مردووان بە هۆی کۆرۆنا گەیشتۆتە 725 کەس.

ڕۆژنامەی ملییەتی تورکیا لە زاری وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتەوە ئاماژەی بە ژمارەی تووشبووان و مردووانی کۆرۆنا کردووە نووسیویەتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 892 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش ئامارەکە ڕەقەمی 30هەزاری تێپەڕاند و گەیشتە 34 هەزار و 109 حاڵەتی تووشبوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158285

Your Comment

You are replying to: .
captcha