پەکەکە ئیدعا دەکات لە مێردین پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی تورکیای کوشتووە

بەشی تورکیا- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی باگۆکی مێردین لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی تورکیا کوژران.

کوردپرێس:

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەر هێزەکانمان، 3ی نیسان کاتژمیر 1:00ی پاشنیوەڕۆی لە ناوچەی ناڤسەرا باگۆکی سەر بە هەرێمی باگۆکی مێردین لە دژی سوپای تورکیا و قەڕەقۆڵێک چالاکیان ئەنجامدا".

ڕاگەیێندراوەکەی پەکەکە باسی لەوەش کردووە، هێزەکانیان لە سەنگەر و پەناگاکانی سوپای تورکیایان داوە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دوژمندا گرتووە و هەندێک بەڵگە و دۆکیمێنتیان بەدەستهێنا کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بون، هاوکات لە ئەنجامی چالاکییەکەدا پێنج ئەندامی هەوڵگری سەربازی کوژران.

دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکەی تۆپباران کرد و سەربازە بریندار و کوژراوەکانی بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە هەرێمەکە دوورخستەوە

هەپەگە باسی لەوەشکردوە، دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکەی تۆپباران کرد و سەربازە بریندار و کوژراوەکانی بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە هەرێمەکە دوورخستەوە، بەڵام یەکینەکەیان کە چالاکییەکەی ئەنجامداوە گەڕانەونەتە بۆ بارەگاکانیان.

News Code 158258

Your Comment

You are replying to: .
captcha