نوێترین زانیارییەکان لەبارەی ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، وردەكاری بڕیارەكەی دێوێنێ ئێمە لێی سودمەند دەبین، چونكە كاروبارەكانی چاودێری و كاری تیمەكان ئاسانتر دەبێت و ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەكات.

کوردپرێس:

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەكاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە لەسەرتای ئەمڕۆ نیگەران بوین لەئیجرائات كردن لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی لەلایەن هێزە ئەمنیەكان، بەڵام دڵنیاكراینەوە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ تیمە تەندروستیەكان دەكرێت، چونكە ئەوان وەك سەربازی ون خزمەت دەكەن، بۆیە ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی هیچ كەس بەناوی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سوود لەم دەرفەتانە وەرنەگیرێت بۆ هاتووچۆ، كارئاسانی بۆ پزیشك و تیمە پزیشكیەكانیش دەكرێت و داوای لێبوردن دەكەین ئەگەر هەر كارمەندێك ڕاگیرابێت لەبازگەكان.

دەشڵێت: “لەهەفتەی سێیەمداین بۆ قەدەغەی هاتووچۆ، كە سوودی زۆری هەبووە بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا، لە مانگی یەكی ئەمساڵ ڕێكاری پێویستیش لەهەرێم گیراوتەبەر، بۆتە هۆكاری ئەوەی بەهەزاران حاڵەت كەم بكەینەوە ئەویش بەكەرەنتینەكردن و پشكنین لەفڕۆكەخانە و چەندین ڕێكاری پێویستی تر، هەرچەندە هاووڵاتیان زەرەرمەندی ژیان بوون، بەڵام تەندروستی هاووڵاتیان لەپێشترە”.

جەختیشی كردەوە، ناتوانین بڵێین لەحاڵەتی كۆنتڕۆڵ كردنین، چونكە دەبینین بەهۆی بەركەوتە چەند حاڵەت زیادی كردووە، بۆیە تكا دەكەین هاووڵاتیان لەماڵ بمنێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتنیان نەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هەندێ ڕێكار و بانگەواز چەندین حاڵەتی ترمان دۆزیوەتەوە، بۆیە تاوەكو هاوشێوەی وڵاتانمان لێ نەیەت، كە تەنها ژمارەی نەخۆشەكان بژمێرین و نەتوانین چارەسەری توشبووان بكەین، بۆ دابینكردنی خۆراك پێویستیش بڕیاری پێویست دەدرێت.

وتیشی، “تا ئێستا ۷٤ نەخۆش چونەتەوە ماڵەكانیان و تەنها ۱٤۰ نەخۆش ماون، كە باری تەندروستیان باشە”.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158240

Your Comment

You are replying to: .
captcha