وه‌زیری پێشووی داراییی یه‌کێتی کۆچی دوایی کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ شێخ بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری پێشووی داراییی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد شێخ بایز تاڵه‌بانی "تێکۆشه‌ری دێرین" و وه‌زیری پێشووی داراییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ و لێپرسراوی ده‌زگای چاودێریی داراییی یه‌كێتی کۆچی دوایی کردوووه‌.

جه‌ختیش له‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌: "شێخ بایز تاڵه‌بانی تێكۆشه‌رێكی دێرین‌ و كه‌سێكی به‌ئه‌زموون‌ و شاره‌زای بواری ئیداری‌ و دارایی بوو. له‌ ژیانیدا خزمه‌تی زۆری به‌ كوردستان كردوووه‌ و پیاوێكی سه‌رڕاست‌ و خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵک بوووه‌."

شایانی باسه‌؛ شێخ بایز تاڵه‌بانی ماوه‌یێکی زۆره‌ به‌ هۆی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: باس نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15824

Your Comment

You are replying to: .
captcha