کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 16ی خاکەلێوەی 1399 ئارەزوو فەلاحی وتبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ئەم کاتە 611 هاووڵاتیی کوردستانی تووشی کۆرۆنا هاتوون و 73 حاڵەتی مردنی بە هۆی کۆرۆناش لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
دوایین ئاماری ڕاگەیێندراو بە پێی شارەکانی پارێزگای کوردستان بریتییە لەمەی خوارەوە:
سەقز 187 حاڵەت
سنە 148 حاڵەت
بانە 96 حاڵەت
قوروە 45 حاڵەت
دێولان 37 حاڵەت
بیجاڕ 30 حاڵەت
دیواندەرە 29 حاڵەت
مەریوان 22 حاڵەت
کامێران 16 حاڵەت
سەوڵاوا 10 حاڵەت
فەلاحی گوتیشی تا ئەم کاتە 24 هاووڵاتیی سەقزی و 8 هاووڵاتیی سنەیی و 11 هاووڵاتیی قورەیی و 12 هاووڵاتیی بانەیی و 5 هاووڵاتیی مەریوانی و 5 هاووڵاتیی کامێرانی و 4 هاووڵاتیی دیواندەرەیی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە کۆی ئامری مردووان دەگاتە 73 کەس و 176 هاووڵاتییش پاش تووشبوون لە ڤایرۆسەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment